به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که وڵاته‌که‌ی ڕێگه نادات تاکوو هێزه‌کانی ناتۆ له خاکی عێراق بۆ دژایه‌تی ئێران سوود ببه‌ن.
عه‌بادی له کۆنفڕانسی مێدیایی حه‌فتانه‌ی خۆیدا وتی: عێراق ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ی که سه‌رقاڵی شه‌ڕی تیرۆریسته‌کان بوو ڕێگه‌ی به هاتنی هێزه سه‌ربازییه‌کان نه‌دا.
ئه‌و زیادی کرد: به هیچ له‌ونێک ڕێگه به ناتۆ ناده‌ین له خاکی ئێمه بۆ دژایه‌تی ئێران سوود ببرێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌باره‌ت به کۆنفڕانسی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراق له کوه‌یت جه‌ختی کرد: کۆنفڕانسی کوه‌یت یه‌که‌م هه‌نگاوی هاتنی سه‌رمایه‌دانه‌ره‌کان بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراقه و له‌م کۆنفڕانسه سه‌رکه‌وتنی باش به ده‌ست هاتووه.
Your Comment